وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەت: سبەینێ پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، سبەینێ 320 ملیار دینارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم و حكومەتیش كۆدەبێتەوە تاوەكو شێوازی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دیاری بكات.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كۆبونەوەی چوار شەمەی ئەنجومەنی وەزیران پێشخراوەو سبەینێ ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم و بەمنزیكانە دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.

لە بارەی كۆبونەوەكانی شاندی هەرێم و بەغداش، وتی “كۆبونەوەكان بەردەوامی دەبێت و كار بۆ ئەوە دەكرێت پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق جێگیر بكرێت”.

رۆژی 15ی ئەم مانگە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق وەك نیەت پاكییەك بۆ رێككەوتنی هەرێم و بەغدا، بڕیاریدا بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا