نەتەوە یەکگرتووەکان یادی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان دەکاتەوە

پۆلەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019ی بەغدا پەیامێک بڵاو دەکاتەوە.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە، لە دووەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019ی بەغداو شارەکانی دیکەی باشوری عێراق یادی ئەو گەنجانە دەکەنەوە کە داوای چاکسازی و هەڵبژاردنیان دەکرد، بەڵام بوونە قوربانی.

لە پەیامەکەیدا دەشلێت، یادی ئەو گەنجانە بەرز ڕادەگرین بۆ بەدیهێنانی ئاوات و ویستەکانیان، پێویستە لە 10ی تشرینی یەکەمدا دەنگبدەن.

دوای ئەوەی لە ساڵی 2019، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی باشوری عێراق بەڕێوەچوو، خۆپیشاندانەکە بووە هۆی دەست لەکار کێشانەوەی حکومەتی عادل عەبدول مەهدی و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێستا هاتە سەر حکوم.

دوای ڕێکەوتنی لایەنە سیاسیەکانیش بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە درا، کە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەساڵدا بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا