حەلبوسی: هەموو ساڵێك بە یادكردنەوەی ئەنفال ئازارەكان نوێ دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ساڵانە لەگەڵ یادكردنەوەی كارەساتی تاوانی ئەنفال ئازارەكان نوێ دەبێتەوە.

محەمەد حەلبوسی، لە ساڵیادی شاڵاوی ئەنفالدا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوەو نووسیوویەتی، ساڵانە بە یادكردنەوەی كارەساتی تاوانی ئەنفال كە گەلەكەمانی لە كوردستان كردە ئامانج و بەهۆیەوە هاووڵاتیانی بێتاوان بوونە قوربانی، ئازارەكەی نوێ دەبێتەوە.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەروەها نووسیوویەتی، هیوامان ئایندەیەكی باشترە بۆ عێراقییەكان لەژێر سیستەمێكی دیموكراتی دادپەروەرانەدا كە رەچاوی مافی هاووڵاتییان بكات و كار بۆ پێشكەوتن و سەقامگیریی عێراق بكات دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا