بەرگری شارستانی هەولێر زانیاری لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ کاتی دروستبوونی لافاو دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەشاری هەولێر، زانیاری لەبارەی ئامادەکارییەکانی بەرگری شارستانی هەولێر لەکاتی دروستبوونی لافاو و  زیانەکانی بارانە بەهێزەکەی دوێنێ شاری هەولێر دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە20 ئادار، کاروان میراودەلی، وتەبێژی شارستانی هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ئاشکرایکرد،” بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و ئەو ئامادەکارییانەی وەک بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر کردبوومان، دوێنێ لە پێشنیوەڕۆدا لافاو لە هەولێر دروستبوو، ئێمە لەساتی دروستبوونی لافاوەکەدا تیمەکانمان لە ئامادەباشی تەواودابوون و لە سنووری پارێزگای هەولێر زیانی گیانیمان نەبوو”.

ئاماژەی بەوەکرد،” ئێمە لەگەڵ هاتنی ئەو لێزمە بارانە تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدابوون و بەدەم هاوڵاتیانەوە چووین، بەهانای چەندین ئۆتۆمبێلی گیرخوارد، هەروەها ئەو ماڵانەوە چووین کە ئاو چووبووە ناویانەوە هەروەها دوێنێ لەگەڵ هاوپیشەکانمان لەسەر خەت بووین بۆئەوەی لە دهۆکەوە هەر پێویستییەکیان بوێت، ئێمە هاوکارییان بکەین”.

لەبارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ نەورۆز ڕوونیکردەوە،” ئێمە هەموو ساڵێک ئامادەکاریمان هەبووە، وەک بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەر ئاگرێک بەهۆی نەورۆزەوە بکرێتەوە تیمەکانمان دەچنە ئەو شوێنە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، چونکە دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و هەروەها ئەگەری ڕووداوی نەخوازراوی دەبێت، لەهەر ناوچەیەک ئاگر بەشێوەی کۆمەڵ و لەیەک شوێندا دەکرێتەوە، بۆیە ڕێگە بە هاوڵاتیان نادرێت خۆیان ئاگر بکەنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا