پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئادار، بانکی ڕافیدەین پێدانی پێشینەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.
بانکی ڕافیدەین بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە هەر هاوڵاتییەک بیەوێت پێشینە وەربگرێت، دەتوانێت لەڕێگەی مۆبایلەکەیەوە بچێتە سەر ئەپلیکەیشنی بانکی ڕافیدەین و داواکاری پێشکەش بکات، یان سەردانی یەکێک لە لقەکانی بانکەکە بکات، چیتر مامەڵەکان بە نووسراوی سەر کاغەز ڕایناکرێت.
ئەم گۆڕانکارییە بەمەبەستی ئاسانکردنی کارەکانی فەرمانبەران و خانەنشینان کراوە بۆئەوەی بتوانن لە ماڵی خۆیانەوە لەڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە مامەڵەکان ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە مووچەیان لەسەر حکومەتی بانکی ناوەندیە دەتوانن سوودمەندبن، بڕی پێشینەکانیش کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەدرێن لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 25 ملیۆن دینار.