پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە هەوڵی تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆژنامەنوسان “ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی” بە كەفالەت ئازاد كران و گەڕانەوە ناو كەسوكاریان.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئیبراهیم عەلی رۆژنامەنووس رایگەیاند، دوای شەش رۆژ لە دەستگیركردنیان بە هەوڵی تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئازاد كراون.
پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، سلێمانی شوێنێك نییە بۆ زیندانیكردن و ئازاردانی رۆژنامەنووس و نووسەران، بەڵكو جێگەیەكە بۆ رێزگرتن لە رەخنە و ئازادییەكانی رۆژنامەنوسان و خاوەن قەڵەمە ئازا و بوێرەكان.