ئەمریكاو ئێران لەسەر ئازادكردنی چوار هاوڵاتی ئەمریكی رێكدەكەون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ڕایگەیاند، ئەمریكا لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە ڕێككەوتنێك بۆ ئازادكردنی 4 ئەمریكی، لەبەرامبەردا بلۆككردنی پارەكانی ئێران كە نزیكەی 6 ملیار دۆلارە پوچەڵدەكرێتەوە.

بەگوێرەی میدیا جیهانییەكان، ئێران رۆژی پێنجشەممە چوار ئەمریكی لە زیندان ئازاد كرد و خستینە ژێر دەستبەسەری ماڵەوە، بە وتەی بنەماڵەی یەكێكیان، ئەمەش هیوای گەیشتن بە ڕێككەوتنێك دروست دەكات كە ڕێگەیان پێبدات وڵاتەكە بەجێبهێڵن.

زیندانیان سیامەك نەمازی، عیماد شەرقی، موراد تەهباز و چوارەم ئەمریكی – كە ناسنامەكەی ئاشكرا نەكراوە – لە زیندانی “ئەڤین” لە تاران بۆ هۆتێلێك لە تاران گواسترانەوە.

سەرچاوەیەكی دیكە باسی لەوە كرد كە پێنجەمین ئەمریكی لە هەفتەكانی كۆتایی لە زیندان ئازاد كراوە و خراوەتە ژێر دەستبەسەری ماڵەوە.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر جەیك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی كۆشكی سپی بوونی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و تاران بە ئامانجی ئازادكردنی ئەمریكییە دەستبەسەركراوەكانی ئێرانی پشتڕاستكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا