وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێدانی بەنزینی 800 و 690 دیناری سنووردار دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێدانی بەنزینی 800 و 690 دیناری سنوردار دەکات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم پێدانی بەنزینی 800 و 690 دیناری سنوردار دەکات و بڕەکەی دیاریدەکات.

بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بڕی  بەنزینی 800 و 690 دیناری بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان دیاریدەکرێت.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، بەنزینی 800 دیناری بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان تەنها بەبڕی 40 هەزار پێیان دەدرێت، بەنزینی 690 دیناریش تەنها بەبڕی 40 هەزار بۆ پاس و 30 هەزار بۆ تاکسی پێیان دەدرێت.

لەکاتێکدا لەماوەی ڕابردوودا نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو گۆڕانی بەخۆیەوە دەبینی، لەدوای جێگیربوونی ئێستا نرخەکەی لەنێوان 1000 بۆ 1400 دیناردایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا