کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە پێی راگەیەندراوێکی فەرمی،ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پرسی بودجەی عێراق و کارەبا و بەنزین تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە. 2ی ئابی 2023، ئەنجوومەنی وەزیران، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەن و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک لە کۆبوونەوەدان.

بەپێی راگەیەندراوەکەی حکومەت، لە کۆبوونەوەکەدا سێ پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێن، ئەوانیش پرسی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 بۆ 2025،  دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و رێڕەوی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی کارەبا و بەنزین، دەبنە دووەم تەوەرەی کۆبوونەوەکە، لە تەوەرەی سێیەم و کۆتاییدا، پرۆژەی پێدانی پارە بەشێوەی ئەلکترۆنی و پرۆژەی خەرجکردنی مووچە لە رێگەی هەژماری بانکیەوە گفتوگۆ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا