وەزیری پەروەردە چەند بڕیارێكی لەبەرژەوەندی خوێندكاران دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندكاران ، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان) م كردۆتەوە، كە تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9 ی بنەڕەتی لە خولی یەكەمدا ( ڕۆژ نا ڕۆژێك ) دابنێن .

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندكاران ، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان) م كردۆتەوە ، كە تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9 ی بنەڕەتی لە خولی یەكەمدا ( ڕۆژ نا ڕۆژێك ) دابنێن، بەجۆرێك لە رێكەوتی 29_4_2023 دەستپێبكات و لە رێكەوتی 10_5_2023 كۆتا تاقیكردنەوەی خولی یەكەم بێت ، و لەچەند رۆژی داهاتوو خشتەی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم بڵاوبكەنەوە.

وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، سەرپەرشتیاران بەشێوەیەكی چالاكانە ڕۆڵ دەگێڕن لە تاقیكردنەوەكان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە ، دابەش دەبن بەسەر قوتابخانەكان ( حكومی و ناحكومی ) و لە قوتابخانەكان و هۆڵەكانی تاقیكردنەوە دەمێننەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حكومی و ناحكومییەكان) چاودێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا