قوباد تاڵەبانی: کاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشتببنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 237 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، “یادی 237 ساڵەی دامەزراندنی شاری شاران لە هەموو لایەک پیرۆزبێت”. وتیشی: ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشت ببنەوە، ئاشتبوونەوەش بە خزمەتکردنی شارەکە و بەڕێزگرتنی تاک بە تاکی هاوڵاتیان و دانیشتوانەکەی دەبێت.

لە درێژەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، “سلێمانی بێخاوەن نییە، شاری شاران بووە و هەر واش دەمێنێت”، وتیشی: چیتر پۆست و بەرپرسیارێتی ئیمتیاز نییە، بەڵکو بۆ خزمەتکردنە، لەمەودوا ئەوانەی بەرپرسیارێتییان پێ دەدرێت دەبێت خۆیان بە خزمەتکاری خەڵکی ئەم شارە بزانن.

لە کۆتاییشدا جەختی لەوەکردەوە، “بەڵێن دەدەین جوانترین نمونەی خزمەتگوزاری بەم شارە خۆشەویستە پێشکەش بکەین و ناو و ناوبانگ و پێگەی ئەم شارە وەک پێشەنگی کاری هونەری و رۆشنبیری بەرز راگرین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا