تاڵیبان مەرجێکی قورس بۆ ڕاگرتنی شەڕ دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامێکی شاندی گفتوگۆی حکومەتی ئەفغانستان لەگەڵ تاڵیبان مەرجێکی بزووتنەوەکە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی سێ مانگی ئاشکرا دەکات.

ئەندامێکی دانوستانکاری گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ تاڵیبان ڕایگەیاند، بزووتنەوەی تاڵیبان دەڵێت ئامادەیە ئاگربەستی سێ مانگی وەستانی شەڕ لە وڵاتدا ڕابگەیەنێت ئەگەر حکومەتی ئەفغانستان حەوت هەزار بەندکراوی بزووتنەوەکە لە زیندانەکانیدا ئازاد بکات.

نادر نادری، ئەندامی شاندی دانوستانکاری حکومەتی ئەفغانستان لەبارەی ئەو مەرجەی بزووتنەوەی تاڵیبانەوە وتی، “ئەوە داوایەکی گەورەیە”

ئاماژەی بەوەش کرد، “هاوکات تاڵیبان دەیەوێت ناوی فەرماندە باڵاکانی بزووتنەوەکە لە لیستی ڕەشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربهێنرێن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا