وەزیری بەرگری فەڕەنسا و سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکانی بەغداو پاریس تاویوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سیباستیان لیكورنو، وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە، بڕیاریشە ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان پاریس و بەغداد و پەرەدان بە پەیوەندییە ئەمنییەكان لەسەر ئاستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە چوارچێوەی مەشق و راهێنان بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق، تاوتوێ كران.
وەزیری بەرگری فەڕەنسا ئامادەیی حكومەتی وڵاتەكەی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ عێراق دەربڕی، لە بواری مەشق و راهێنان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانیان.
هاوكات سودانی رایگەیاند، حكومەتەكەی كاردەكات لەسەر رێكخستنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ قۆناغی دوای داعش.
بڕیاریشە ئەمڕۆ وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم كۆببێتەوە و پرسی ئەمنی و شەڕی داعش و پەیوەندییەكان تاوتوێ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا