پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ چەند ڕەشنووسێکی یاسا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر رەشنووسی یاسایەک دەدات، خوێندنەوە بۆ دوو رەشنووسی یاسای دیکە دەکات و گفتوگۆ لەسەر رەشنووسێکی دیکەش دەکات. یەکێک لە رەشنووسی یاساکان پەیوەستە بە ئەنجوومەنی نوێنەران و رێکخستنی کاری ئەندامێتی پەرلەمان.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کارنامەی کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، 24ی ئاداری 2024ی بڵاوکردەوە کە لە چوار بڕگە پێکدێت.

بەپێی کارنەمەکە، بڕیارە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر رەشنووسی هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵی ژمارە 20ی ساڵی 1998 بدات، لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەمی رەشنووسی هەمواری دووەمی یاسای دەستەی باڵای حەج و عومرەی ژمارە 23ی ساڵی 2005.

هەروەها خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانی ژمارە 13ی ساڵی 2018 بکات، لەپاڵ گفتوگۆکردن و راپۆرت و خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای چاندنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ و رێگریکردن لە بازرگانیکردن پێوەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا