وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی عێراقی كرد

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی عێراقی كردو رایگەیاند، لە هەندێك ناوچەی عێراق داعش ماوەو كار بۆ سەروەری خاكی عێراق دەكەن.

هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەكەی تاوتوێی هاوكاری زیاتری عێراق دەكات و لەرووی مرۆییەوە هاوكاری عێراق دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، كار بۆسەروەری خاكی عێراق دەكەن و لە كێشەی نێوان ئەمریكاو ئێرانیش بێ لایەن دەبن.

لای خۆشیەوە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەكرد، بەچەكی ئەڵمانیا رووبەڕووی داعش بوونەتەوەو داواشیان لەو وڵاتە كردووە چاودێری هەڵبژاردنەكانی عێراق بكات.

وتیشی، “هێشتا زۆرناوچەی عێراق هەیە كە پێویستی بەهاوكارییە، چونكە شەری دژ بە داعش لە عێراق ماوە كۆتایی نەهاتووە بۆیە پێویستە روبەرووی ببینەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا