نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە11ی کانونی دووەم، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 154 هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، هەموو هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەدات، ڕۆژی شەممە6ی کانونی دووەم، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەهای 100 دۆلار لە بازاڕدا دەبێتە 135 هەزار دینار، بەڵام بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕ ئەمڕۆ نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا