وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرحان بن عەبدوڵڵا، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، لەگەڵ هاوتا ئێرانیەكەی حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، رێككەوتووە، كە بەمنزیكانە كۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام بدەن.

ئاژانسی هەواڵی “واس”ی سعوودیە رایگەیاند، فەرحان بن عەبدوڵڵا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە كردووە و پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی پیرۆزی لێكردووە.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، حكومەتی ئێران سێ شوێنی پێشنیاز كردووە، بۆ میوانداریكردنی كۆبوونەوەی نێوان هەردوو وڵات، بەڵام شوێنەكانی ئاشكرا نەكردووە.

لە 10 ئاداری ئەمساڵ، بەناوبژیوانی چین، سعوودیە و ئێران كۆبوونەوە و رێككەوتنێكی ئاشتیان واژۆ كردووە، بۆ بەرەو پێشبردنی پەیوەندیی نێوانیان و كردنەوەی كونسوڵخانەكان لە هەردوو وڵاتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا