نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بە بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 87 دۆلار دابەزی.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 87 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 83 دۆلار و 94 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بەراورد بە حەوت ساڵی پێشوو، نرخەکانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لەزیادبوون کرد، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوت لە 90 دۆلار نزیکبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا