بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێتەهۆی سەقامگیربوونی بەهای دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پشکی دەبێت لەسەقامگیربوونی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر دیناری عێراقی لەبازاڕە ناوخۆییەکاندا.

لەوبارەیەوە ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەدوای رێککەوتنی کۆمەڵەی ئۆپیک و زیادبوونی داواکارییەکان، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەبەراورد بەماوەی رابردوو بەرزترین ئاستی تۆمار کردووە.

وتیشی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان و خاوەن داهاتی سنوردار داناوە و ئەوەش بووەتەهۆی ئەوەی نرخی خانوبەرە و خۆراک و سەرجەم کاڵا بازرگانییەکان بەرزببێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە نرخی نەوت لەماوەیەی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ئەمڕۆش گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی کاتێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە 78 دۆلار نزیکبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا