ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی: کاریگەری سزاکانی ڕۆژئاوا دژی ڕوسیا سنووردارن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، کاریگەری سزاکانی ڕۆژئاوا لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیاوە، لەسەر بەرهەمهێنانی نەوتی ڕوسیا سنووردار بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکرد، “هەناردەی نەوتی خاوی ڕوسیا و بەرهەمە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئەوروپا و ئەمریکا و یابان و کۆریا ڕۆژانە بەڕێژەی 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوت پاشەکشەی کردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەگەڵ ئەوەشدا ڕوسیا لەڕێی هەناردەی نەوتەوە بەرەو هندستان و چین و تورکیا لەو زیانە داراییانەی کەمکردووەتەوە کە ڕۆژئاوا پێیگەیاندووە”.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، “لە مانگی تەمموزدا داهاتی هەناردەی نەوتی ڕوسیا 19 ملیار دۆلار بووە، لەکاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا 21 ملیار دۆلار بووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا