پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە پرۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند، سێ کافتریای داخست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئابی 2022 قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەدرێژەی هەڵمەتەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ پشکنینی ئەو کاڵاوشمەک و خزمەتگوزاریانەی لەلایەن دوکاندار و بازرگانەکانەوە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، ئەمڕۆ لیژنەکان سەردانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاندیان کرد”.
ئەوەش هاتووە، “لەهەڵمەتەکەدا و بەهۆی نەبونی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەریەک لە کۆشکەکانی (MM) و (XV) و (B2) دادەخات”.