پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کارمەندانی فەرمانگەیەکی سلێمانی مانیان گرت و جێبەجێکردنی کاروباری هاوڵاتیان ڕاگرت.
کارمەندانی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی دەستیان بە مانگرتن کرد و ڕایانگەیاند کاروباری هاوڵاتیان جێبەجێ ناکەن.
ئەو کارمەندانە دەڵێن، پێشتر ئەو پارەیەی لە هاوڵاتیان وەردەگیرا لەکاتی وەرگرتنی بەشە خۆراک بەشێکی وەک پاداشت بۆ ئەوان خەرج دەکرا، لەئێستادا ئەو پاداشتە نەماوە.
ئەوەشیان خستەڕوو، تاکاتی خەرجکردنی پاداشتەکە و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و کاروباری هاوڵاتین بە ڕاگیراوی دەمێنێتەوە.