باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە واشنتۆن وەڵامی پنتاگۆن دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشنتن رایگەیاند،بوونی هێزەكانی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە  و مۆسکۆ میکانیزمی خۆبەدوورگرتن لە ڕووبەڕووبوونەوە لە سوریا پەیڕەو دەكات و تۆمەتەکانی پنتاگۆن بۆ ئەنجامدانی پێشێلكاری رەتدەكاتەوە.

لە تویتێكدا باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە واشنتۆن دەڵێت،  پێمان باشە بەبیری ئەمەریكا بهینینەوە لە سەرووی هەموویانەوە بوونی سەربازەكانی ئەمریکا لە سوریا نایاساییە، لەبەر ئەوەش ئەمریکا مافی ئەوەی نییە ڕەخنە لە ڕێکارە یاساییەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا بگرێت کە لە سوریا لەسەر بانگهێشتی حکومەتی ئەو وڵاتە کار دەکەن.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا  ڕوسیای تۆمەتبارکرد بەپێشێلکردنی ڕێککەوتنەکان رایگەیاندبوو روسیا رێگری دەكات  لەهەبوونی پەیوەندی لەنێوان هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە لەسوریا .

هاوكات پنتاگۆن لە راپۆرتێکیدا کە رۆژی سێشەممە دەربارەی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی چارەسەری پە یوست بە تیرۆر بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندوە، کە هێزەکانی روسیا بەشێوەیەکی گشتی پابەندی رێککەوتنە ناکۆکەکانن لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان بەڵام هەندێك جار پێشێلکاری ئەنجام دەدەن و دەبێت ئاگاداری ئەوەبن هێزەکانی هاوپەیمان نەخەنە مەترسییەوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕوسیا و ئەمریکا لە سوریا لە ساڵی 2015ەوە، چەندین ڕێککەوتنیان ئەنجام داوە بۆ ئەوەی هیچ ڕووداوێک لە نێوان هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە روونەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا