حکومەتى عێراق سەرجەم فۆرمی خۆراک و زانیاریەکانی هاوڵاتیان بە ئەلیکترۆنی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بازرگانی جەختی کردەوە لەوەی لە ماوەی داهاتوو سەرجەم فۆرمی خۆراک و زانیاریەکانی هاوڵاتیان بە ئەلیکترۆنی دەکات.
د.بڕیار ڕەشیـد ئەندامی لیژنەی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی لەپەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی پێشوازیمان کرد لە بەڕێز ئەسیر غوریر وەزیری بازرگانی حکومەتی فیدڕاڵ، دوو دۆسیە جێ گرنگی پێدانی ئێمە بوو بەداواکاری پێشکەشمانکرد.
وتیشی، دۆسیەیی یەکەم، بە وەزیری بازرگانیمان ووت کە کارمەندانی کۆمپانیاکانی خۆراک لە سلێمانی لە ئێستادا مانیان گرتوە بەهۆی خەرجنەکردنی شایستەکانیان داوامانکرد حکومەتی فیدڕاڵ مافی ئەو کارمەندانە بدەن، بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوی ژمارە ۷۷ی خۆمانمان پێدا. وەزیری بازرگانی پێ وتین ڕۆژی شەممە وەفدێکی وەزارەت سەردانی هەولێر دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشى خستەڕوو، دۆسیەی دووهەم لە ساڵی ڕابردووەوە نوسراومان کردوە بۆ وەزارەتی بازرگانی بەمەسەتی ناردنی بەشە ئاردووی دوومانگی دواخراوی پارێزگاکانی هەرێم، وەزیری بازرگانی ڕایگەیاند کەناتوانن ئەو دوو بەشە دابەش بکەن و دواکەوتنی بەهۆی کابینەی پێشوو بوە، بۆیە بڕیارماندا کە بەفەرمی سکاڵایان لەسەر بکەن لای بەڕێز سەرۆک وەزیران لە پای ئەو دواکەوتنە.
بەوتەى پەرلەمانتارەکەى عێراق، وەزیری بازرگانی جەختی کردەوە لەوەی لە ماوەی داهاتوو سەرجەم فۆرمی خۆراک و زانیاریەکانی هاوڵاتیان بە ئەلیکترۆنی دەکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا