لە كەركوك خۆپیشاندان ئەنجامدرا

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی دانەمەزراندنیان بەشێك لە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سنوری پارێزگای كەركوك گردبونەوە.

ئەو خوێندكارانە داوایان كرد، پارێزگار و وەزیری نەوتی عێراق لەبودجەی ساڵی داهاتودا لە كەرتی نەوت و لەسەر پڕۆژەی پترۆدۆلار دایانبمەزرێنن.

هەرچەندە نوێنەری خوێندكاران لەگەڵ راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت كۆبونەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵامی داواكارییەكانیان نەدراوەتەوە.
ئەو خوێندكارانە داوایانكرد، ئەگەر لە كەرتی حكومیش نەبێت كار بۆ ئەوە بكرێت لە كەرتی تایبەت دەرفەتی كاریان پێبدرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەی چەند ساڵێكە دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان لەزۆربەی پارێزگاكانی عێراق راگیراوە، ئەوەش نیگەرانی دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكانی لێكەوتوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا