داعش لە کەرکووک هێرش دەكاتە سەر سوپای عێراق

پۆڵەتیك پرێس

چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراق لە نزیک دوبز، لە ئەنجامدا ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە
بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستبووە، چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەستیان بە جموجۆڵ چالاكی کردووەتەوە.

میدیاكان لەزاری سەرچاوەیەك لە شانەی ئەمنی سنوری پارێزگای كەركوك بڵاویانكردەوە، چەکدارانی داعش لەناوچەی نمرە ٨ی سەر بە قەزای دوبز هێرشییان کردوەتە سەرهێزەکانی حکومەتی عێراق و بەهۆی ئەو هێرشەی داعشەوە سەربازێک کوژرا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

هاوكات بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی چەكدارانی داعش هێزەكانی پێشمەرگە لەباكوری كەركوك خراونەتە حاڵتی ئامادەباشییەوە.

پێشتریش حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری داوەتە حكومەتی عێراق لەسەر مەترسییەكانی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەو ئامادەیی خۆشی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی دەربڕیووە بە مەبەستی رێگرتن لە چالاكییەكانی چەکدارانی داعش.

لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا، چەکدارانی داعش لە 14 شوێنی جیاجیای کەرکووک هێرشیان بۆسەرهێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق ئەنجمداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا