چین: ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە “لوتبەرزەکانە” لە تایوان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چین، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، زنجیرە مەشقەکانی ئەم دواییانەی نزیک سنوورەکانی تایوان، ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی “خۆبەزلزانە” جوداخوازەکانە. بەربژێری سەرۆکایەتی داهاتووی تایوانیش هۆشداری دەدات کە چین دەیەوێت تایوان بلکێنێت بە وڵاتەکەیەوە.

تایوان، کە چین بانگەشەی خاوەندرایەتی خاکەکەی دەکات رایگەیاندووە، لەم مانگەدا وڵاتەکەیان دەیان تانک و زرێپۆش و فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بۆمب هاوێژی چینیان لە نزیک سنوورەکانیان بینیووە. هەروەها دەشڵێن، کەشتی جەنگی “شاندۆنگ”ی چینی لەنزیک سنوورە ئاویەکانی تایوان بیندراوە.

وەزیری بەرگری تایوانیش هۆشداری دەدات کە زیادبوونی جموجۆڵە سەربازییەکانی بەیجین لەو ناوچانە، ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ و رووبەڕووبوونەوەی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.

حکومەتی چین بەبیانووی زیادبوونی چالاکییەکانی سوپای رزگاریخوازی تایوان کە ماوەیەکە چالاکییەکانیان لەناوخۆی وڵات زیادیکردوووە، گوشارێکی سیاسی توندی خستووەتە سەر دوورگەی تایوان. لەم بارەیەوە وتەبێژی فەرمانگەی کاروباری تایوانی-چین، چالاکیی ئەو گروپە جوداخوازانەی نەشاردەوە و ووتی “ئامانجمانە رووبەڕووی هەموو هێزە جوداخوازە خۆبەزلزانەکان ببینەوە کە هەوڵی درووستکردنی کێشە و دووبەرەکی دەدەن و دەیانەوێت سەربەخۆیی رابگەیەنن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئیستفزازی سەربەخۆیی تایوان هەموو رۆژێک بەردەوامە و کردەوەکانی سوپای رزگاریخوازی گەل بەبیانووی بەرگریکردن لە سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی هەمیشە بەردەوامن”. و داواشی لە خەڵکی تایوان کرد، “راست و هەڵە لەیەک جیابکەنەوە” و دژی سەربەخۆیی دوورگەکە بووەستنەوە و لەگەڵ چین کاربکەن بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری گەرووی تایوان.

چین تایوان وەک پارێزگایەکی جیابووەوە دەبینێت کە پێی وایە دواجار دەبێت لەژێر کۆنترۆڵی بەیجیندا بێت. شی جینپینگ، سەرۆکی چین پێشتر رایگەیاندبوو “دەبێت یەکگرتنەوە” لەگەڵ تایوان جێبەجێ بکرێت – و ئەگەری بەکارهێنانی هێز بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە بەکراوەیی هێشتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا