عێراق جەخت لە گرنگی چالاککردنی بەیاننامەیەک دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی لەسەر گرنگی چالاککردنی بەیاننامەی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکاتەوە، سەبارەت بە توندوتیژی سێکسی.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشوازی کرد لە پارامێلا پاتین نوێنەری گشتی توندو تیژی سێکی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لە گرنگی چالاککردنی بەیاننامەی هاوبەشی ساڵی 2016ی نێوانیان کردەوە، سەبارەت بە ڕێکەوتن لەسەر کەیسەکانی توندوتیژی سێکسی.

وەزیری دەرەوەی عێراق و نوێنەری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، گفتوگۆیان کرد هەماهەنگی کردن سەبارەت بەو دۆسیە توندوتیژیە سێکسیانەی، لە ناوچەکەدا بە هۆی کێشە چەکدارییەکانەوە دروست بووە، هەروەها کۆکردنەوەی ئەو بەڵگانەی لەسەر قوربانیانی توندوتیژی سێکسی هەیە، کە بەرامبەر هەموو پێکهاتەکانی خەڵکی عێراق ئەنجام دراون، هەروەها دابین کردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکان، لەگەڵ پاڵپشتی دەروونی بۆیان.

وەزیری دەرەوەی عێراق، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونەکانی پاتینی کرد، سەبارەت بە هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی لە لایەن ڕێکخراوی داعشەوە توندوتیژی سێکسیان بەرامبەر ئەنجام دراوە، لای خۆشیەوە پاتین پشتیوانی بەردەوامی خۆی بۆ عێراق ڕاگەیاند.

پاتین خواستی نوسینگەکەی لەسەر چالاککردنی بەیاننامەی هاوبەش لەگەڵ عێراق بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی توندوتیژی سێکسی کردەوە، بەپێی چاکسیازییەکان لە یاسا پەیوەندیدارەکان بەو بابەتە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا