مەسرور بارزانی دەچێتە فەڕەنسا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم سبەی پێنجشەممە سەردانی فەڕەنسا بکات.

لەوبارەیەوە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای تەواوبوونی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە ئیمارات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە فەرەنسا.

وتیشی، مەسرور بارزانی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ناوچەکە بەگشتی و پرسە ئەمنی و ئابوورییەکان تاوتوێ دەکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، بابەتەکانی دیکەی کۆبووەوەی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەست دەبن بە دۆسیەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بەگشتی و فەڕەنسا بەتایبەتی.

ئەم سەردانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ فەڕەنسا دوای سەردانەکەی دێت بۆ ئیمارات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی ئەنجامیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا