قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە مۆلیدە ئەهلییەكان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت “لەئەگەری ئاگادار نەكردنەوەیان هەر مۆلیدەیەك لەكار كەوتبێت پسوڵەی سەرپێچی بۆ خاوەنەكەی دەكرێت”.

سیامەند حەمید، سەرۆكی لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند “پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەرخاوەن مۆلیدەیەك دەكرێت كە لەكار كەوتبێت، دەبێت لەماوەی یەك رۆژدا مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بكات، ئەگەر ئامادەی نەكات بەپێی یاسا سزای ماددی دەدرێت، هەتا لێسەندنەوەی مۆلیدەكەی”.

دەشڵێت”لەسنوری پارێزگای سلێمانیدا نزیكەی 700 مۆلیدەی ئەهلی هەیە، لەم وەرزەدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماو زۆر كارپێكردنی مۆلیدەكان رۆژانە چەند مۆلیدەیەك لەكار دەكەون، ئێمە وەكو لیژنەكە بەدەم سكاڵای هاوڵاتیانەوە دەچین و رێكار لەگەڵ خاوەنی مۆلیدەكە دەگرینەبەر”.

بەوتەی سەرۆكی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان، خاوەن مۆلیدەكان ئاگادا دەكرێنەوە مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بكەن، ئەگەر پابەند نەبێت سزاكەی هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەت دەڕوات، چونكە رێگە نادەن هیچ گەڕەكێك بێ كارەبای مۆلیدە بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا