سەرۆكی دەزگای لوتكە ئاماری ئەوانە بڵاودەكاتەوە لە رێگای كۆچی نایاسایی گیانیانلەدەستداوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەزگای لوتكە رایدەگەیەنێت، لە ماوەی یەك ساڵ و شەش مانگدا 31 هاووڵاتی عێراقی لە رێگای كۆچی نایاسایی گیانیانلەدەستداوە.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە ماوەی یەك ساڵ و شەش مانگدا 31 هاووڵاتی عێراقی و چوار هەزار و 347 كەس لە جیهان، لە رێگای كۆچی نایاسایی گیانیانلەدەستداوە.

بەپێی ئامارێك كە ئەمڕۆ سەرۆكی دەزگای لوتكە بڵاویكردووەتەوە، ئەو رووداوانەی لە چەند رۆژی رابردوو لە دەریای ئیجەو دەریای سپی روویاندا هیچ كۆچبەرێكی كورد و عێراقی تێدا نەبووە.

ئاری جلال سەرۆكی دەزگای لوتكە دەشڵێت، لە حەوت ساڵی رابردوو 555 كۆچبەر لە رێگای كۆچی نایاسایی گیانیان لەدەستداوە كە 319 كۆچبەریان تەرمەكانیان گەڕێندراوەتەوە و 236 كۆچبەریش بێسەروشوێنن.

بە وتەی سەرۆكی دەزگای لوتكە، ریژەی پەنابەرانی عێراقی بە پلەی 12ـهەمین دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهاندا كە كۆچ دەكەن.

لە ساڵی 2014 تاوەكو مانگی 6ی ئەمساڵ، 345،305 پەنابەری عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپا و جیهان داوانامەی مافی پەنابەرییان پێشكەشكردووە، بەڵام تائێستا وەڵامی داوانامەكانیان نەدراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا