ئیبراهیم رەئیسی: هەوڵی دروستكردنی چەكی ئەتۆمی نادەین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە وتارەكەیدا لەبەردەم كۆبونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەشاری نیویۆركی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆم نادات و ئەو بابەتەش لەبەرنامەی ئەواندا نییە.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران رۆژی چوارشەممە لە كۆبونەوەی لوتكەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان وتارێكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بەوەكرد، شۆڕشی ئیسلامی خەڵكی ئێرانی رزگاركرد و سەرەڕای پیلانەكانیش، توانیومانە گەلی ئێران بپارێزین. هەروەها تاران جەخت دەكاتەوە كە هەمو ستەمێك لە ئایین و مرۆڤایەتی رەتدەكەینەوە و باوەڕمان بە چارەنوسی هاوبەشی گەلان و دادپەروەری جیهانیش هەیە.

ئەوەشی خستەڕو، وڵاتەكەیان پارێزگاری لە مافەكانی گەلی ئێران و مافەكانی مرۆڤ بەگشتی دەكات و پشتیوانیش لە دادپەروەری دەكات لە هەر كوێیەكی جیهان بێت.

سەرۆك كۆماری ئێران وتیشی: لە رێگەی سكاڵاكردن لە دادگا لەسەر شەهیدكردنی قاسم سولەیمانی، هەوڵی بەدیهێنانی دادپەروەری دەدەین چونكە خەباتی هیچ سەركردەیەكی سەربازی لە شەڕی تیرۆردا، هاوتای قاسم سولەیمانی نەبوە كە بەدانپێدانانی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بە فەرمانی ئەو كوژراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا