پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی رایگەیاند، پێویستە ڕێژەی بارانبارین بگاتە 600 ملیم بۆ ئەوەی قەرەبووی ساڵانی وشكەساڵی بكاتەوە لە هەرێم.
عەباس عەلی، بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی ڕایگەیاند، تائێستا 279 ملیم باران لە سلێمانی باریوە و پێویستە بگاتە 400 ملیم بۆ ئەوەی كاریگەری بەرچاوی لەسەر پاراوبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی هەبێت.
وتیشی، بۆ ئەوەی قەرەبووی ساڵانی وشكەساڵی بكرێتەوە، پێویستە ڕێژەی بارانبارین بگاتە 600 ملیم.
ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەفرو بارانبارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە چەند رۆژی داهاتووش شەپۆلەكە بەردەوامی هەیە و پێشبینەی دەكرێت بەفربارین سەنتەری شارەكانیش بگرێتەوە.