عێراق لیژنەیەك بۆ كۆكردنەوەی داتاو زانیاری لەبارەی دۆسییەی نەوت داهاتی هەرێم پێكدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس:
بەمەبەستی كۆكردنەوەی داتا و زانیاری دۆسییەی نەوتی هەرێمی كوردستان و داهاتی خاڵەسنوورییەكان و زانینی فەرمانبەری راستەقینەی هەرێم حكومەتی، عێراق لیژنەیەكی بەسەرۆكایەتی ماجدە تەمیمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان پێكهێنرا.

لەو بارەوە شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: دوای سەردانەكانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لە یەكێك لە سەردانەكاندا سیازدەو پرسیار ئاڕاستەی شاندەكە كرا و حكومەتی هەرێمیش بەفەرمی وەڵامی سەرجەم ئەو پرسیارانەی دایەوە، چی داتاو زانیاری هەیە رادەستی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی كردووە.

شیروان میرزا وتیشی: لەئێستادا حكومەتی عێراق ئەو لیژنە لاوەكییەی پێكهێناوە بۆ كۆكردنەوەی ئەو داتا و زانیارییانەی ئاڕاستەی حكومەتی عێراق و لیژنەی دارایی كراون، بەڵام تائێستا ئەو لیژنەیە هیچ ڕاپۆرت و زانیاریەكی ئاڕاستەی لیژنەی دارایی عێراق نەكردووە.

ماوەیەكە حكومەتی عێراق‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پرسی نەوت‌و بودجە گفتوگۆ دەكەن‌و گفتوگۆكانیش بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا