وەزارەتی پلاندانانی عێراق: زیاتر لە 48 هەزار موەلیدەی ئەهلی لە عێراق و هەرێم بونیان هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و عێراق نزیکەی 48 هەزار موەلیدەی ئەهلی هەیە، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێریش ڕایگەیاند، تەنها لە هەولێر نزیکەی دوو هەزار و 200 موەلیدە هەیە.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە، 48 هەزار و 533 موەلیدەی ئەهلی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بونیان هەیە، 44 هەزار و 640 کەس لەو موەلیدانە کاردەکەن و نزیکەی حەوت ملیۆن هاوبەشیان هەیە.

هاوکات، قارەمان مەولوود، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، تەنها لە سنوری پارێزگاری هەولێر نزیکەی دوو هەزار و 200 موەلیدە هەن کە زۆرینەیان لەجۆری بێدەنگن.

لەکاتێکدا، دووکەڵی موەلیدە و ئۆتۆمبێل بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پیسبوونی ژینگە و توشبوون بە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دادەنرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا