باڵەخانەكان ئاستەنگی هاتووچۆ دروستدەكەن

پۆڵەتیك پرێس:

لە دروستكردنی باڵەخانەكانەكاندا رای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ وەرناگیرێت و زۆرێك لە باڵەخانەكان كە پرۆژەی كەرتی تایبەتن دەبنە ئاستەنگی هاتوچۆ لە شەقامە سەرەكییەكان، بەهۆی دروستنەكردنی پاركی ئۆتۆمبێل بۆ باڵەخانەكان.

دروستكردنی باڵەخانەو شوێنە گشتییەكان سیمای شارستانیەتن و پێشكەوتنن لە شارەكاندا، بەڵام لە كوردستان كێشەی هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیان دروست دەكەن رائیدێكی هاتووچۆش دەڵێت، لە دروستكردنی باڵەخانەكانەكاندا رای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ وەرناگیرێت.
لە شاری سلێمانی چەند باڵەخانەیەكی تەندروستی، مزگەوت، مۆڵ و ماركێت ئاستەنگی هاتووچۆیان دروستكردووە، بەهۆی ئەوەی باڵەخانەكانیان تەنانەت پاركی ئۆتۆمبێلی كارمەندەكانیشیان نییە، جگە لە هاووڵاتییەكی زۆر كە سەردانیان دەكەن و ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەكان دەوەستێنن و ئاستەنگ دروست دەكەن.

بە‌همەن عەبدوڵڵا، رائیدی هاتووچۆ، تایبەت بە پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند: شارەوانی سلێمانی بۆ دروستكردنی باڵەخانەو شوێنە گشتییەكان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادار ناكاتەوە، بەڵكو تەنها لە دروستكردنی شوێنە بچوك و دوورە دەستەكاندا رای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ وەردەگیرێت.

ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆ باسی لەوەش كرد، چەندین جار لە رێگەی نوسراو و راگەیاندنەكانمانەوە شارەوانی سلێمانیمان ئاگادار كردۆتەوە، لەوەی كە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ كێشەی لەگەڵ پلانی دروستكردنی ئەو باڵەخانە گەورە و نوێیانەدا هەیە كە رەچاوی ژیانی هاووڵاتیان و مافی گشتی تیادا ناكرێت، لەكاتێكدا مەرجە هەر بینایەكی بازرگانی یان نەخۆشخانە یاخود مزگەوتێك كاتێك دروست دەكرێت شوێنی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلەكان دابین بكەن، بەڵام هەتاكو ئێستا بێ ئەنجام بووە هەوڵەكانمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا