دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمان بۆ دیاریكردنی سەرۆكێكی نوێ‌ دواخرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، دانیشتنی سبەی چوارشەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ دواخرا.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی كەشێكی گونجاو و سەرقاڵی ئەندامانی پەرلەمان بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە، بڕیاردرا دانیشتنی سبەی پەرلەمان، بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت.

ئەمە لە كاتێك دایە بڕیاربوو سبەی چوارشەممە پەرلەمان بۆ دیاریكردنی سەرۆكێكی نوێ كۆببێتەوە و چەند ناوێكیش بۆ پۆستەكە كاندید كرابوون.

رۆژی 14 تشرینی دووەم، دادگای فیدراڵی عێراق بەتۆمەتی “ساختەكردنی نووسراوی فەرمی” محەمەد حەلبوسی لەپۆستی سەرۆكی پەرلەمان لابرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا