بەشەخۆراکی مانگانە بە چەند گۆڕانکاریەکەوە دابەش دەکرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت “لەمەودوا چەند ماددەیەكنی دیکە مانگانە بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت”.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند “لە ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تەموز ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانی خۆراک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کراوە دەست بە دابەش کردنی بەشەخۆراک بکەن.

دەشڵێت “لەمەودوا چەند ماددەیەكی دیكە بۆ بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان زیادكراوە و ئەو بەشە خۆراكانەش كە دابەشدەكرێن پێكهاتووە لە سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، چوارسەد غرام دۆشاو، یەك کیلۆ پاقلە مەنی لەگەڵ یەك لیتر زەیت بۆ هەر تاكێكی خێزان”.

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی بەمنزیكانە بەشە ئاردی مانگی حوزەیرانیش دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا