پۆڵەتیك پرێس:
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی لەم چاوپێكەوتنە تایبەتەی پۆڵەتیك پرێس، باس لەدۆخی یەكێتی لەدوای بەستنی كۆنگرەی چوارەم دەكاتو دەڵێت: لەدوای كۆنگرەوە بوونەتە خاوەن وتارێكی یەگگرتوو.
لەتیف نێروەیی هەر لەو چاوپێكەوتنەدا باس لە ئاسایكردنەوەی پەیوەندی یەكێتی لەلایەنەكانی هەرێم بەتایبەت پارتی دیموكراتو بزووتنەوەی گۆڕان دەكاتو جەخت دەكاتەوە، دەیانەوێت لەگەڵ هەموو لایەنەكان پەیوەندییان باش بێت.
هەروەها باس لەوەش دەكات، كە ئێستا هەنگاو بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆنگرەی چوارەم دەكاتو بۆ ئەو مەبەستەش ئەندام مەكتەبەكان هەڵدەبژێرێن لەماوەی داهاتوو.