بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی نێودەوڵەتی  پێشبینی دەکات لەماوەی ساڵانی 2023 تا 2024 گەشەی ئابووری لە عێراق خاوببێتەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا بانکی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەکات، “پێشبینی دەکرێت تێکڕای گەشەی ئابووری لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا خاوببێتەوە بەجۆرێک لە ساڵی 2023 بەڕێژەی %3.5 و لە ساڵی 2024یشدا بەڕێژەی %2.7 گەشەبکات.

دەشڵێت، هۆکاری ئەو پاشەکشەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قەیرانەی بەسەر وڵاتانی هەناردەکاری نەوتدا هات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2023دا گەشەی ئابووری عێراق بۆ %4 خاوببێتەوە و لە ساڵی 2024یشدا بگاتە %2.9.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا