بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەكانمان بەردەوامین لەپێناو گەیشتن بە تەوافوق

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تەمموزی 2022 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عیراق.

‏‎لە دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێی ئەمریكا كرد و وتی، “پیرۆزبایی ئەركی نوێتان لێدەكەم و هیوادارم هەماهەنگی و هاوكارییەكانمان پتەوتر بكەین بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكان بكات”.

‏‎ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆی ورد لەبارەی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا و جەخت لە یەکخستنی ھەوڵەکان کرایەوە بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە ببێتە ھۆی سەقامگیری و بووژاندنەوەی وڵات لە هەموو بوارەكاندا.

‏‎هاوکات، بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەبارەی دۆخی ئەمڕۆی عیراق روونكردەوە و وتی، “لە هەوڵەكانمان بەردەوامین لەپێناو گەیشتن بە تەوافوق و دروستكردنی حكومەتێكی نوێ بە بەشداری هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان بەشێوەیەك كە خزمەتی زیاتری گەل و وڵات بكات. لەو رووەشەوە هەنگاوی باشمان ناوە و بەردەوام دەبین تاوەكو ئەم دۆخە نەخوازراوە تێدەپەڕێنین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا