زانایەکی بەریتانی پێشبینی سفربوونەوەی کۆرۆنا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

زانایەک پێشبینی سفربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا دەکات و مژدەی خۆش بە هاوڵاتیانی بەریتانیا دەدات.

ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی ئاماژەی بەوە کردووە کە پرۆفیسۆر کارل هینگیان-ی بەڕێوەبەری ناوەندی پزیشكی لە بەریتانیا باس لەوە دەکات کە کۆرۆنا لە مانگی یەکی سەرەتای ساڵی داهاتوو بەرەو سفربوونەوە دەچێت.

لەماوەی رابردوودا بەریتانیا بەدووەم وڵاتی جیهان دادەنرا بۆ ژمارەی تووشووبن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ئەو زانایە پێشبینی دەکات بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو پەتایە سفر دەبێتەوە.

کارل لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیل وتوویەتی “لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو ڕزگارمان دەبێت لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەئەستەم دەتوانیت کەسێک بدۆزیتەوە دووچاری ڤایرۆسەکە بووبێت، لەئێستاشدا رۆژانە تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە بەراورد بەڕابردوو بەرەو کەمبوونەوە دەچێت”.

قسەکانی ئەو پرۆفیسۆرە لەوەوە سەرچاوەی گرتووەو کە لە سێ هەفتەی رابردوودا لە هەریەکە لە ئینگلتەراو وێڵز کۆڤید 19 رێژەی تۆمارکردنی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات لە سێ هەفتەی رابردوودا 545 کەس مردوون بەراورد بە رابردوو کە لە هەفتەیەکدا 627 حاڵەتی مردن هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا