پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی ڕاپۆرتێکی شیکاری کە وەزارەتی پلاندانانی هەرێم لەگەڵ کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر ئامادەی کردووە، ژمارەی دانیشتوانی هەرێم شەش ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ژمارەی دانیشتوانی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢١ چوار ملیۆن و ٦٢٢ هەزار کەس بووە، لە ئێستادا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس.
ڕاپۆرتەکە پێشبینیشی کردووە لە ساڵی ٢٠٣٠ دا ژمارەی دانیشتوانی هەرێم بگاتە ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس، لە ساڵی ٢٠٤٠ یشدا بگاتە نۆ ملیۆن کەس.
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لە ئێستادا ناوەندی تەمەن لە هەرێم ٢٢ ساڵە و لە ساڵی ٢٠٤٠ دا بۆ ٢٨ ساڵ بەرز دەبێتەوە.
ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی پلاندانان و کونسوڵخانەی هۆڵەندا ئاماژە بەوەش دەکات، ” لە ئێستادا ڕێژەی ژنان و منداڵان ٤٠٪ لە کۆی دانیشتوان پێکدەهێنن، لە ساڵی ٢٠٤٠ دا ئەم ڕێژەیە بۆ ٦٠٪ بەرز دەبێتەوە.