كۆنگرەیەكی تایبەت بە ئاوەدانكردنەوەی لیبیا ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مانگی داهاتوو لە شاری دەرنەی لیبیا كۆنگرەیەكی نێوەدەوڵەتی بەڕێوەدەچێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتە كە بەهۆی لافاوەوە زیانی زۆری بەركەوتووە.

ئوسامە سەعد، سەرۆكی حكومەتی راسپێردراو لەلایەن پەرلەمانی لیبیاوە رایگەیاندووە، بڕیارە رۆژی 10 ی مانگی داهاتوو كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی لەشاری دەرنە بەڕێوەبچێت كە بەهۆی لافاوەكەی ئەم دواییە زۆرترین زیانی بەركەوتووە، مەبەستی كۆنگرەكەش كۆكردنەوەی هاوكارییە بۆ ئاوەدانكردنەوەی سەرجەم ئەو ناوچانەی زریانی دانیال زیانی زۆری پێگەیاندوون.

وتیشی، داوا لەسەرجەم وڵاتانی جیهان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن بەشداری ئەو كۆنگرە نێودەوڵەتییە بكەن، چونكە زیانەكانی لیبیا بەهۆی زریانی دانیالەوە هێندە زۆرە بە تەنها ناتوانن بە سەریدا زاڵ بن و شار و ناوچە وێرانبووەكان ئاوەدان بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا