حەماس دووەم کۆمەڵەی بارمتەی ئیسرائیلی ئازادکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دووەم گرووپی بارمتەکان ئازادکران و حەماس لەرێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە 13 هاوڵاتیی ئیسرائیلی و 4 تایلاندی رادەستی ئیسرائیل کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی تشرینی دووەم، چەند وێنەیەکی نزیک دەروازەی رەفەح لە میسرڕ بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت، ژمارەیەک بارمتەی ئیسرائیلی و تایلاندی، لەرێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە رادەستی ئیسرائیل کرانەوە.

شەش لەو 13 ئیسرائیلییەی ئازادکراون و ئافرەتن و حەوتیان منداڵن، کە بچووکترینیان یاهێل شۆهام-ی و تەمەنی تەنها 3 ساڵانە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو بارمتانە لە ئێستادا بەڕێگەوەن بۆ نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل و پاش وەرگرتنی چارسەری تەندرووستی و پشکنینی پزیشکی، بە خێزان و کەسوکارەکانیان شاد دەبنەوە.

لەبەرامبەردا، ئاژانسی وەفا-ی فەڵەستینی رایگەیاندووە، ئیسرائیل 39 زیندانیکراوی فەڵەستینی ئازادکردووە کە شەش کەسیان ئافرەت و 33 کەسەکەی دیکەش منداڵن.
ئەو بارمتە فەڵەستینیانە، لە گۆڕەپانی ‘ئەل بیرح’ی شاری رامەڵای کەرتی رۆژئاوا بە هاونیشتیمانییەکانی خۆیان شادبوونەوە و پێشوازیان لێکرا.

بەرپرسێکی فەلەستینی کە بەژداری هەنگاوە دیپلۆماسییەکانە رایگەیاندووە کە حەماس ئامادەیە درێژە بە ئاگربەستەکە بدات.

ئەم ئاگربەستە، یەکەم وەستانی شەڕەکانە لەو کاتەوەی چەکدارانی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمدا بە باشووری ئیسرائیلدا هێرشیان کردە سەر وڵاتەکە و هەزار و 200 کەسیان کوشت و نزیکەی 240 کەسیشیان بە بارمتە گرت.

لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی ‘شمشێری ئاسنین”ـی راگەیاند و دەڵێت، تا یەک چەکدارای حەماس لە غەززە بمێنێت، ئەوان هێرشەکانیان ناوەستێنن و بەردەوام دەبن

بەرپرسانی تەندروستی فەلەستین دوێنێ شەممە رایانگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 14 هەزار و 800 کەس کوژراون کە نزیکەی %40یان منداڵن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا