پۆڵەتیك پرێس
وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەداتەوە و رایگەیاند، تۆمەتباركردنی ئێران لەبارەی تێوەگلانی لەرووداوەكانی 11ی سێپتەمبەر بێ بنەمان.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تۆمەتەكانی پۆمپیۆ دورن لە راستییەوە بەهیچ جۆرێك ئێران هاوكاری قاعیدەی نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، جێگەی بەزەییە مایك پۆمپیۆ لە كارەكەیدا نامێنێت و بەرەو كۆتایی دەڕوات، بەڵام هێشتا خەریكی كۆمەڵە درۆیەكە كە جەنگ بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
ڤەریف دەشڵێت، “ئەوانەی هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەریان ئەنجامدا، ئێران نەبوو، بەڵكو ئەوانە بوون كە هاوكاری ئەمریكا بوون”.
پێشتر مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئێرانی تۆمەتبار كرد بەوەی سێ دەیەیە ئێران پەیوەندی لەگەڵ قاعیدە هەیەو هاوكاریان دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران دەستی لە رووداوەكانی 11ی ئۆكتۆبەری سەر وڵاتەكەی هەبووە.