دەست بەدابەشكردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، زیاتر لە ملیارێك دیناری جوتیارانی هەرێم گەشتوەتە سلێمانی و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا بڕێكی زۆرتر لە شایستە داراییەكانی جوتیاران دەگات.

كامەران وریا بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، یەك ملیارو 480 ملیۆن دیناری جوتیارانی هەرێم گەشتوەتە سلێمانی، بەڵام هەندێك كاری رۆتیناتی ماوە دوای ئەوە دەست بەدابەشكردنی دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر دوو چەكی پارەی جوتیاران نێردراوە، یەكێكیان سێ ملیارو ئەوی دیكەشیان زیاتر لە 13 ملیار دینار بووەن بەڵام كۆی پارەی جوتیارانی سلێمانی نزیكەی 80 ملیار دینارە.

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی وتیشی، “لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی تەواوی شایستە داراییەكانی جوتیاران بنێرن ئەوانیش بەڵێنیانداوە هەفتەی داهاتوو بڕێكی زۆرلە پارەكە بنرێن هەركات گەشت ئەوا دەست بەدابەشكردنی دەكەین”.

ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەی چەند ساڵێكە بەغدا وەك پێویست پارەی جوتیارانی هەرێمی لەكاتی خۆیدا نەداوە، لەماوە رابردودشدا مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەكاتی سەردانی بۆ شارەكانی هەرێم بەڵێنیدا بەچەند قۆناغێك پارەی جوتیارانی هەرێم بنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا