میسر هاوكاری عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی میسر رایگەیاند، هاوكاری عێراق دەبن بۆئەوەی خۆشگوزەرانی بۆ گەلەكەی دەستەبەر بكات.

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر رایگەیاند، وڵاتەكەی لە سیاسەتی پاڵپشتیكردنی تەواوی عێراق بەمەبەستی سەركەوتن بەسەر هەمو ئەو ئاستەنگانەی ڕوبەڕوی دەبێتەوە بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت، “یارمەتی عێراق دەدەن تا خۆشگوزەرانی بۆ گەلەكەی دەستەبەربكات و سەربكەوێت بەسەر هەموو ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی دەبێتەوە.

بەهۆی ئەو كێشە دارایی و ئەمنییانەی رووبەڕووی عێراق بووەتەوە بەشێك لە وڵاتان لە كەرتە جیاوازەكاندا هاوكاری دەسەڵاتدارانی عێراقی دەكەن تاوەكو لەو گرفتانە رزگاریان بكەن كە وڵاتەكەیانی تێكەوتووە.

رۆژی 25ی ئابی ئەمساڵ لە ئوردن سەرۆكانی وڵاتانی عێراق و ئەردەن و میسر دووەمین كۆبونەوەی لوتكەیان ئەنجامدا، لە كۆبونەوەكەدا ئەوەی پەیوەست بوو بەعێراقەوە پرسی نەوتی باكوری عێراق و هەرێم و پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبای عێراق بە میسرو ئوردنەوە بووە.

هاوكات لە كۆتاییەكانی مانگی 10ی ئەمساڵیشدا بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی و سەرۆكوەزیرانی میسر، مستەفا مەدبولی، عێراق و میسر ١٥ یاداشتی لێتێگەیشتن و بەرنامەی هەماهەنگیان لە بوارە جیاجیاكاندا واژوكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا