ئاسایشی سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد بە تۆمەتی دزیكردن لە هاووڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی چوار كەسی تریان دەستگیركرد بە تۆمەتی دزیكردن لە هاووڵاتیان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەڵمەتی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان چوار كەس لە قەزای چەمچەماڵ بەناوەكانی ( ھ ، ر ، ئ) و (ع ، ع ، ج ) و (ئ ، س ، م ) و ( ك ، ھ ، م ) دەستگیركران، كە هەستاون بە دزینی ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیان، لە قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری.

ئەوەشهاتووە، تۆمەتبارەكان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و ماتۆڕسكیلەكانیان بردووە لە پارێزگای كەركوك فرۆشتویانە.

هێما بەوەشكراوە، لە ئێستادا تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان ڕاگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا