کۆبوونەوەی یەکێتى و پارتى کۆتایی هات و راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک پێش ئیستا کۆبوونەوەى شاندی یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان لە شاری سلێمانى کۆتایی هات و بڕیاریاندا لە داهاتوو کۆبوونەوەى دیکە بکەن.

 

لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە “بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانەڕوو.”

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لە دەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.

دەقی راگەیێندراوەکە:
بەمەبەستی گفتوگۆکردنی راشکاوانە لەسەر کۆی ئە بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی  دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ ٢٨-١-٢٠٢٣ کۆبوونەوە.
بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو.
لەکۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨-١-٢٠٢٣

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا